١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٣٥
پێکادانی سوپا و گرووپە تیرۆریستیەکان لە کامیاران و مەریوان

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە دوو ئۆپراسیۆن دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە کامیاران و مەریوان هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم حەوتەیەدا هیزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا دوو جار لە گەڵ تیرۆریستان لە ناوچەکانی کامیاران و مەریوان بەشەڕ هاتوون

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لە ئاکامی پێکادانەکاندا؛ سێ ئەو گرووپانە کوژراون و سێ کەسیان بریندار بووە و هێزەکانی سوپای پاسداران یەکێک لەو تیرۆریستانەیان دەستگیر کردووە.

 لەو ئۆپراسیۆنانەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە .

بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا رایگەیاندووە کە کەسە دەستگیر کراوەکە خەڵکی وڵاتێکی دیکەیە و کەسێکی بیانییە.